درێژترین خێزان لە جیهان

درێژترین خێزان لە جیهان
باڵا و بەژنی مرۆڤ بە دەست خۆی نییە و بۆیە مرۆڤەكان لە شێوە و باڵاوە جیاوازن، هەندێك مرۆڤ كورت و ناوەندی و درێژن، كەچی هەندێك هەن ئەوەندە باڵایان بەرزە خەڵكی دیكە شەرم دەكەن لەلایانەوە بوەستن، وەك ئەو خێزانە لە وڵاتی هیندستان، كە درێژترین خەڵك و خێزانن لە جیهاندا، هەر یەكە لە ئەندامی ئەو خێزانە بە باڵا درێژەكەیەوە بەناوبانگە. گەورە كەسی ئەو خێزانە پیاوێكە كە ناوی (شاراد كۆلكارنی)یە و تەمەنی (57) ساڵە، كەچی باڵای (213) سەنتیمەترە، ئەمەش واتا درێژترین مرۆڤە لە جیهان، سەیرتر لەوە، گشت ئەندامانی ئەو خێزانە باڵایان درێژە و هەموویان وەكو یەكن، هەروەها خێزانی ئەو پیاوە كە ناوی (سنجوت)ـە ئەویش (198) سەنتیمەتر درێژە، هەروەها هەردوو كچەكەی یەكێكیان (195) و ئەوەی دیكەش (204) سەنتیمەترە، ئەگەر درێژیی هەر یەكە لە ئەندامانی ئەو خێزانە كۆ بكەینەوە دەكاتە (810) سەنتیمەتر، واتە زیاتر لە (8) مەتر، بەمەش ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار دەكەن و دەبن بە دریژترین خێزان لە جیهاندا.
Top