رەنگی ئاگرین بۆ جلی كوردی

رەنگی ئاگرین بۆ جلی كوردی
گرنگیی ڕەنگ یەكێكە لەكارە تایبەتەكانی بواری مۆدە و جوانكاری، كە گۆڕانكاریی تەواو دەكرێ بەڕێگەی دانان و هەڵبژاردنی ڕەنگ بۆ جلوبەرگ یان بۆ دیكۆری ماڵ، ئەمەش وادەكات كە هەر ڕەنگێك شێوازێكی تایبەت بەخۆوە بگرێ، تەنانەت وەرزەكانی ساڵ، ڕەنگێكی تایبەت بەخۆیەوە هەیە، ئەمەش وادەكات كە بواری مۆدە و جوانكاری خۆی لەگەڵ مۆدە بگونجێنێ و بۆیە خانمان دەتوانن سوود لە ڕەنگەكان وەربگرن بۆ دابینكردنی شێوازێكی شایستە بۆ ڕەنگی جلوبەرگ، لەجلی كوردی خانمان توانیویانە سەركەتوو بن لەهەڵبژاردنی ڕەنگەكان، كە هەر یەكێك جۆرە ڕەنگێك بۆ كراس و بەشەكانی دیكەی كراسەكە هەڵدەبژێرێ، جوانی جلوبەرگ لەسەر دوو لایەن دەوەستێ، یەكەمیان شێواز و ستایلی جلەكە، دووەمیش ڕەنگی جلەكەیە، كە بەهەردووكیانەوە شێوازێكی جوان دەبەخشن بەجوانیی جلەكەوە، یەكێك لەو ڕەنگە شازانەی كە ڕەنگێكی لێكدراوە و تێكەڵاوە لەنێوان ڕەنگی زەرد و سوور، ئەگەر بەیەكەوە تێكەڵ بێ، ڕەنگی ئاگرینی لێ دەردەچێ، كە ڕەنگێكی شایستەیە بۆ جلوبەرگی كوردی، دەتوانین شێوازی ڕەنگەكە بەم جۆرە دابەش بكەین لەسەر كراسەكە، دەتوانین بەشی سەرەوەی كراسەكە زیاتر لەڕەنگە سوورەكە بێ، لەناوەڕاستیشدا دەكرێ ڕەنگی زەرد بەتۆخی دیار بێ، هەروەها لەخوارەوەش دەكرێ ڕەنگی سوورەكەی سەرەوە لەگەڵ تێكەڵی ڕەنگی زەرد دەربكەوێ، ئەو جۆرە هەڵبژاردنەش لەوكاتەوە دەبێ كە هەڵبژاردنی قوماشەكەیە، دواتریش لەلای بەرگدروو داوا دەكرێ كە بەم جۆرە ستایلی بۆ دابنرێ.
Top