چۆنییەتی ڕازاندنەوەی ژووری دانیشتن

چۆنییەتی ڕازاندنەوەی ژووری دانیشتن
لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، زیاتر خوانەكان گەرمتر دەبێ و ژووری خواردن كاری زۆری لێوە دەكرێ، كەچی زیاتر ژووری ساڵۆن و دانیشتن گەرم دەبێ و بەهۆی ئەوەی زیاتر لەو مانگەدا خەڵك كۆ دەبنەوە و بەیەكەوە دادەنیشن، لێرەدا گرنگە بزانین چ جۆرە ستایلێكی شیاو بۆ ژووری دانیشتن یان ساڵۆن دابین بكەین، كە جێگەی حەوانەوە و پشوودانە، ئەمەش لەڕێگەی دانانی دیكۆرێكی جوان و شایستە، كە ببێتە مایەی ڕازاوەیی لەو ژوورەدا، هەروەها گۆشە نیگاكانی هەر چوار لایەنی ژوورەكە ڕازاوە بكرێ بە كەرەستە و زیاتریش لەوانەدا، چۆنیەتی دانانی كەرەستەكانی قەنەفەیە، یان شوێنی دانیشتن گرنگییەكی ئەوتۆی هەیە لەجوانیی دیكۆری ژوورەكە، هەروەها بۆ دانیشتنیش كە شیاو و گونجاو بێ. ئەو مۆدە باوەی بۆ ژووری دانیشتن دادەنرێ، لەچۆنییەتی دانانی قەنەفەكانەوە، ئەویش گرنگە قەنەفەكان لەلای پەنجەرەوە بن، بەڵام جوانتر و چاكترە كە ماوەی مەترێك یان كەمتر لەپەنجەرەكەوە دوور بێن، هەروەها دەكرێ ژووری دانیشتن كراوە و بێ و كەرەستەكانی لەیەكتر دوور بن، بۆ هاتوچۆكردن بەئاسانی و سادەیی لەنێوان ژوورەكەن، هەروەها دانانی تەلەفزیۆن و كەرەستەكانی تەكنۆلۆژیا، دەكرێ بەشێوەیەكی كەم دابنرێ و تاوەكو میوان و ئەوەی لەو ژوورە دادەنیشێ، گرنگی بەو جۆرە شتانەوە نەدات و زیاتر بەئاخاوتن و سەرەنجدان خەریك بن، هەروەها هەوڵبدە ڕەنگی پەردە و دیوار وەكو یەك بێ، ئەمەش گەورەترین جوانی دەبەخشێتە ژووری دانیشتن.
Top