رەنگی وەنەوشەیی و قاوەیی بۆ پشت چاو

رەنگی وەنەوشەیی و قاوەیی بۆ پشت چاو
رێگاكانی جوانكاری و گرنگی دان بەماكیاژ، یەكێكە لەو هەنگاوە سەرەكییانەی كە لەڕێگەیەوە دەتوانین سوودێكی گەورە وەربگرین بۆ دابینكردنی جوانییەكی ڕەها بۆ ڕووخسار و چاوی خانمان، ئەمەش بەگوێرەی حەز و خواستی ئەو كەسە دەبێ كە چ جۆرە ماكیاژ و ڕەنگێكی دەوێ تا ماكیاژی بۆ بكات. كەچی پێویستە ئاراستەی ئەو جۆرە جوانییە بزانین كە دەمانەوێ كاری لەسەر بكەین، لەڕێگەی ماكیاژی چاوەوە، جوانییەكی تایبەت بۆ ڕووخسار دابین دەكەین، گرنگترین بەشەكانی ماكیاژی چاو، بریتییە لەڕەنگی پشت چاو، كە شێوەیەكی بەرچاو و كاریگەری هەیە لەو كاتەی هەنگاوەكانی دیكەش پێویستیان بەدروستی و گرنگیدانە، لەگەڵ هەر ماوەیەك، جۆرە مۆدەیەك دەردەكەوێ و دەبێتە ماكیاژی سەردەم، بەڵام مەرج نییە گشت خانمان پاپەندی ئەو مۆدەیە بن، دەتوانن لەنێوان ئەو ڕەنگانەی كە لەگەڵ ماكیاژی ڕووخسار و ڕەنگی چاویان گونجاو دەبێ ئەو شێوازە هەڵبژێرن و ئەمەش دەبێتە هەڵبژاردنێكی دروست تا ماكیاژێكی شیاو و گونجاوی لەسەر دابنرێ. مۆدەی ئێستای پشت چاو، بریتییە لەدوو ڕەنگی جوان، ئەوانیش ڕەنگی: (وەنەوشەیی وقاوەیی)یە، سەبارەت بەڕەنگی وەنەوشەیی كە لەگەڵ ڕەنگی سپی تێكەڵ دەكرێ و بەمەش دیمەنێكی سەرنجڕاكێشی دەبێ، هەروەها ڕەنگی قاوەیی دەكرێ لەگەڵ ڕەش تێكەڵ بكرێ و بەمەش جوانترین مۆدەی ماكیاژی چاو دروست دەكات.
Top