ئەنگوستیلەی بچووك بۆ مۆدەی هاوین

ئەنگوستیلەی بچووك بۆ مۆدەی هاوین
دەتوانین دیمەنە جوانەكانی مۆدە و جوانكاری، بەچەندین ڕێگەی گەورە و بچووكەوە بەدەست بهێنین، كە هەریەكە ڕێگەیەكە لەتوانای هەر خانمێكدا هەیە بەئاسانترین شێوە نزیك بێتەوە لەپایە بەرزەكانی جوانكاری و مۆدەوە، بەمەش دەكرێ سوود لەئێكسسوار و كەرەستەكانی جوانكاری وەربگرین، بەمەش ڕێگەیەكی ئەوتۆ دەگرین بە بەدیهێنانی مۆدەیەكی شیاو و كارامە، كە جێگەی سەرنجڕاكێشی و شێوازێكی جوان لە ستایلە تازەكانەوە دابین بكەین. لەڕێگەی ئێكسسوارەوە دەتوانین بایەخێكی تایبەت بەهێما و ئاراستەكانی جوانیی دەست بدەین، كە هێمای جوانیی دەست لەپەنجە و سەر دەستەكانەوە دەبێ، كە دەكرێ بەدوو جۆرە ئێكسسوارەوە سوود وەربگرین كە ئەوانیش بازنگ و (ئەڵقە و ئەنگوستیلە)یە، هەر یەكە لەوانە جێگایەكی تایبەت دەگرێ لەجوانیی دەست، بەمەش دەبێتە ڕێگەیەك بۆ ڕازاندنەوەی دەست، بەو پێیەی كە جوانیی ئێكسسواری دەست وەك ئەنگوستیلە، گەورەترین شێوەی جوانی دەبەخشێ، بەتایبەت كاتێك ئەو ئەنگوستیلانە لەشێوەیەكی بچووك و ناسكەوە بێ، وەك ئەوەی: لەسەر شێوەیەكی بازنەیی، یان شێوەیەكی تێكەڵ یاخود دەكرێ لەسەر دیمەنی باڵندەیەكی بچووك بێ، بەڵام زیاتر لەوەرزی هاوین و ئەمساڵدا ئێكسسواری ئەنگوستیلەی شێوە بچووك مۆدە و باوی دەبێ.
Top