پانتۆڵی جینز باوترین مۆدە لەكوردستان

پانتۆڵی جینز باوترین مۆدە لەكوردستان
مۆدەی جلوبەرگ بەگوێرەی شێوازی تازە و ڕۆژانە لەمۆدەی نوێ دەست پێدەكات، جلوبەرگ بەگوێرەی جەستە و شێوازی مۆدە و تازەگەرییەوە دەردەكەوێ، لەكاتێكدا چەندین هەنگاوی پێویستە تا دیاریكراو و شیاو بێ، ستایلی جلوبەرگ تەنیا بە جلە ماركەكانەوە نییە، هەندێ جار جلێكی سادە یان ماركەیەكی سادەی هەیە، بەهۆی ئەوەی بەجوانی دروستكراوە یان لەگەڵ شێوازی جەستەت دەگونجێ، بۆیە وا هەست دەكەی كە جلێكی شیاوە بۆ جەستەت، مەبەستمان لێرەدا ئەوەیە، جلوبەرگ لەو كاتە جوان دەردەكەوێ كە لەگەڵ جەستەتدا بگونجێ، هەروەها بەپێ پێوانەی خۆت بێ، ئەمەش مانای تەواوی گونجاندنی مۆدە و ستایلی جلوبەرگە لەگەڵ شێوازی جەستە، هەر ناڕێكییەك لە پێوانە هەبێ كار دەكاتە سەر جوانی جەستە، لەكوردستان ژمارەیەكی زۆر لەخانمان حەز بەپۆشینی جینز دەكەن، ئەوەی كە بەكاوبۆی ناسراوە، جوانیی پانتۆڵی جینز لەودایە كە بەئاسانی دەپۆشرێ و تەنانەت مۆدەیەكی پایەبەرزی هەیە، لەگەڵ ئەوەی پێشبینی كرابوو كە هاوینی ئەمساڵ مۆدەی تەنوورەی درێژ و كورت ببێتە مۆدە، كەچی ڕێژەیەكی بەرچاو لەپانتۆڵی جینز مۆدەیەكی بەرچاوی لێكەوتۆتەوە، بەمەش وادەكات كە مۆدەی باو لەكوردستان، پانتۆڵی جینزبێ، بەڵام دەبێ ئەو شێوازە لەپانتۆڵ هەڵبژێرین ئەوەی بەمۆدەی سكارتە، یان لەلای خۆمانەوە بەبۆڕی ناسراوە، ئەمەش یەكێكە لەجوانترین مۆدەكانی پانتۆڵی جینز.
Top