رووخسارێكی سەیر!

رووخسارێكی سەیر!
لەلات سەیر نەبێ كاتێك كەسێك لەنزیكتەوە بێ، لەچركەیەدا ڕووخساری بكاتە شێوەیەكی دیكە كە نەیناسیتەوە و تەنانەت لەو كەسەش بترسێی كە چەند خولەكێك پێش ئێستا لەلات بووە، ئەمەیە چیرۆكی ژیانی ئەو پیاوە چینییەی كە زۆربەی ژیانی بەگۆڕینی ڕووخساری بەسەر دەبات، ناوی (تانگ شۆگان)ـە و لەهەرێمی سیشوانی وڵاتی چین دەژی، لەتوانایدا هەیە كە ڕووخساری بەشێوەیەكی زۆر سەیر بگۆڕێ لەشێوەیەك بۆ شێوەیەكی دیكە، ئەمەش بەهۆی تەسك و توندكردنی ماسووڵەكەكانی ڕووخساری، بەمەش دەتوانێ لەماوەی چەند چركەیەدا ڕووخساری بگۆڕێ لەگەنجێكەوە بۆ پیاوێكی پیر و ڕووخسارێكی پڕ چرچ و لۆچ.
Top