كراسەكەی (كیم)یش دڕا

كراسەكەی (كیم)یش دڕا
ماوەیەكە چەندین حاڵەتی سەیر بەسەر خانمە ئەكتەر و گۆرانیبێژەكانی جیهان ڕوودەدات، ئەویش كاتێك بەشداری لەبۆنە گشتییەكاندا دەكەن بۆ وەرگرتنی خەڵات یان تەنیا وەك میوانێك لەفیستیڤاڵ و ئاهەنگە تایبەتەكاندا ئامادە دەبن، (كیم كارداشیان) ئەو ئەستێرە تەلەڤزیۆنیەی كاتێك بەشدار بوو لەبەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنی كە ناوی (جیمی كەمێل)ـە، بەرنامەیەكە پێشوازی لەهونەرمەندان و خانمە ئەكتەرەكان دەكات، لەو كاتەی كیم دێتە بەرنامەكە بەهۆی تەسكی كراسەكەی و قەڵەوبوونی لەو ماوەیەی ڕابردوو، بۆیە كراسەكە لەدواوە دەدڕێ و تووشی حاڵەتی سەیر دەبێت. ئەوەی جێگەی سەیرە كیم هیچ خۆی تێكنەدا و بەجلی دڕاوەوە بەشداری بەرنامەكەی كرد، وەك ئەوەی هیچ ڕووینەداوە. شایەنی باسە وێنەی دڕانی كراسی كیم لەزۆربەی سایت و ماڵپەڕ و ڕۆژنامەكانی جیهان بڵاوكرایەوە.
Top