كولێرەی تەندور

كولێرەی تەندور
كولێرە، جۆرێكە لەو خواردنە خۆش و بەجۆشەی كە لەكۆنەوە كورد ئەو خواردنە سەرەكییەی وەك یەكێك لەخواردنە خۆشەكان داناوە، كولێرە لەشێوەی نانە و تەنانەت شێوەی بچووكتر و گەورەترە، دوای ئەوەی ئارد دەهێنرێ و دەكرێ بەهەویر و پاشان تەندور گەرم دەكرێ، كە دەبێ ئاگرێكی بەهێز و نزمی هەبێ، ئەمەش بەهۆی ئەوەی شێوەی كولێرە گەورەیە و ناوەوەی هەیە، مەبەستیش لەوە تاوەكو ناوەوەی كولێرە ببرژێ، دوای ئەوەی هەویرەكە ئامادە دەبێ و دەكرێ بەئەنگوتكی گەورە و خڕ، دواتر بەقاڵبێكی خڕ دەخرێتە ناو تەندور و تاوەكو جوان دەبرژێ، پاشان دەهێنرێتە دەرەوە دواتر ڕۆنی لێدەدەرێ، كە ئەو ڕۆنە لەكەرەی كوردی دروست دەكرێ، ئەویش بەفڵچەیەك یان بەدەست لەسەرەوەی كولێرە برژاوەكە دەدرێ، ئەمەش وەك تام خۆشكردن و تاوەكو سەرەوەی كولێرەكە بپارێزرێ لەڕەق بوون و وشك بوون. كولێرە لەسەرتاپای كوردستان دەكرێ، ئێستاش لەشار و گوندەكان ئامادە دەكرێ و خواردنێكی خۆشە، زیاتر بەیانیان دەخوردرێ لەگەڵ چای، بەناوبانگترین كولێرە، لەكوردستان بریتییە لەكولێرە بەڕۆنی كۆیە، كە ئەوەندەی بخۆی لێوەی تێر ناخۆی، چونكە كولێرە بەڕۆنی كۆیە دەخرێتە ناو كورەوە، ئەویش كە پێكهاتووە لەكورەی بەردینی لەشێوەی تەندور وایە، بەڵام ئاگری خۆشتر و جوانترە بۆ برژاندنی كولێرەكە، ئەو ڕۆنەی دەخرێتە سەر كولێرە زیانی نییە، چونكە لەكەرە دەردەهێنرێ و سوودێكی گەورەی هەیە بۆ مرۆڤ.
Top