نمایشی جلوبەرگ لە كوردستان

نمایشی جلوبەرگ لە كوردستان
كوردستان لە گشت لایەنەكانی ژیانەوە پێشكەوتنێكی تەواو بەخۆەوە دەبینێ، شانبەشانی وڵاتانی جیهان لە كاری جوان و پێشبڕكێدا دەبێت بۆ پێشخستن و كاری تازەی جوان هەنگاو دەنێ، یەكێك لەو بوارە جیهانی و گرنگانەی ئەمڕۆ لە جیهاندا ئەنجام دەدرێ، بریتییە لە نمایشی جلوبەرگ، كە بوارێكی گرنگە و تەنانەت شاری (میلانۆ)ی ئیتاڵیا تەنیا بەو بوارە ناسراوە، ئەگەرچی بۆ ئێمە درەنگە، بەڵام لە كوردستان و لە شاری هەولێر یەكەمین نمایشی جلوبەرگی منداڵان كرایەوە، ئەمەش سەرەتایەكە بۆ دەركەوتنی بواری نمایشكاريی لە كوردستان، ئەو نمایشە لەلایەن كچە دیزاینەری كورد (هێلدا خۆرانی) كاری دیزاینی جلوبەرگانی بۆ كراوە، ئەمەش دەبێتە یەكێك لە سەرەتای نمایشكاری جلوبەرگ لەسەر ئاستی كوردستان و عێراقدا، وا بڕیارە كە لە داهاتوویەكی نزیكدا نمایشێكی جلوبەرگ بۆ خانمان بكرێتەوە ئەویش هەر لە كوردستان ئەنجام دەدرێ و دەبێتە یەكەمین نمایشی جلوبەرگ لە كوردستان و عێراق، ئەو نمایشە بە بەشداری چەندین منداڵی چاوگەش بەڕێوە چوو، كە هەر یەكە ستایلێكی جلوبەرگی پۆشیبوو، لە داهاتووشدا نمایشێكی جلی كوردی بۆ خانمان لە ئارادایە كە بكرێتەوە، ئەمەش دەبێتە یەكێك لە تازەترین كاری نمایشكاری و جلوبەرگ.

Top