گرانبەرهاترین هاوسەرگیری !

گرانبەرهاترین هاوسەرگیری !
گەنجی ئێمە بە قەرز و فەرزەوە تاوەكو هاوسەرگیرییەك پێدەهێنێ سەری هەموو سپی دەبێ، بەڵام لەلای ئەو برادەرەوە گەورەترین و گرانەبەهاترین پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجام دا، لە ئاهەنگێكی سەیر و شایستەدا، كە بڕی تێچووی ئەو ئاهەنگە گەیشتە (3) ملیار دۆلاری ئەمەریكی، واتە (300000) دەفتەر دۆلار ! ئەمەش لە هاوسەرگیری كوڕی سوڵتانی وڵاتی بڕۆنای كە دەكەوێتە نزیك وڵاتی مالیزیا ئەنجامی داوە، لە ئاهەنگێكی سەیر و گەورەدا كە چەندین ئەستێرەی جیهانی ئامادەی بوون لەوانە : ریكی مارتن و جینیفەر لۆپێز، ئەوەی سەیرە كە لە وێنەكەدا دەبینرێن ئەو كورسیەی ژێر خانمی بووك، لە زێڕ دروست كراوە، ئەو شوێنە بە كانزی زێر و ئەڵماسەوە بەناوبانگە و دەوڵەمەنترین وڵاتی جیهانە لەو لایەنەوە، ئەوەی سەیرتر لە هەمووانە، هەر كەسێك ئامادەی ئەو ئاهەنگە بوایە، كاتژمێرێكی دروست كراوی لە ئەڵماسی پێدەبەخشرا.
Top