چۆنیەتی هەڵبژاردنی شێوەی بەستنی قژ

چۆنیەتی هەڵبژاردنی شێوەی بەستنی قژ
دانانی هەر تەسریحەیەك بۆ مۆدەیەكی قژ، پێویستی بەئامادەكاری سەرەتایی هەیە، كە لەو ئامادەكارییە، بیرۆكەی شێوازی قژ و ڕەنگ و تەنانەت تەسریحەكەش ڕۆڵی خۆی دەبینێ، دەتوانین لەهەنگاوەكانی بایەخ دان بەقژەوە، لەو جۆرە قژەی خۆت بزانی و تەنانەت هەندێ جار ڕێگەیەكی جوان دەگرێ بۆ تەسریحەیەك، بەڵام لەگەڵ مۆدەی قژت ناگونجێ، دەبێ هەوڵبدەی چ جۆرە مۆدەیەك لەگەڵ قژت گونجاو دەبێ. یان چۆن بتوانی قژت ببەستی، كە ئەوەش گەورەترین ڕێگای جوانی قژ دیاری دەكات، كاتێك تۆ تەسریحەیەك دەكەی، لەگەڵ نەرمی یان جۆری قژت ڕێكناكەوێ، ئەمەش وادەكات لەئەنجامدا ببیتە خاوەن تەسریحەیەك تەنانەت خۆت بەدڵت نابێ، و دیمەنی ئەو جۆرە نابەخشێ كە خۆت دەتەوێ. بۆ ئەوانەی قژیان خاوە، دەتوانن بەخاوی و تەنیا لەدواوەی سەرەوە بەتۆقەیەكی بچووك بیبەستن، ئەوانەی قژیان كلۆش و مودەڕەج و لوولە، دەكرێ لەسەرەوەی سەر و دواوە بیبەستن، یان ئەوانەی قژیان نەرمە، دەكرێ پێشەوەی بەربدرێتەوە و ئەوەی دیكەش لەپشتەوەی سەر ببەسترێ، هەروەها ئەوانەی قژیان لارە یان پەرمەناتە، دەكرێ سوود لەدانانی قژیان وەربگرن كاتێك دەخرێتە سەر شانەكان، یان هەمووی قژ بخرێتە سەر شانێك، كە ئەوەش گەورەترین دیمەن و مۆدە دەبەخشێ، زیاتر قژی زەرد یان مێش و نیگرۆ، لەسەرەتای مۆدەی هاوین و پاییزدا باوی دەبێ و دەكرێ خانمان سوود لەو مۆدەیە وەربگرن.
Top