ئۆباما لەبــــــــــازاڕە!

ئۆباما لەبــــــــــازاڕە!
سادە و ساكاری كەسایەتیە بەناوبانگەكانی جیهان، لەسەر جووڵە و مامەڵەی ژیانی ڕۆژانەی دەوەستێ، كە هەندێكیان تەنیا لەكاتی دەوامی فەرمی و شوێنی ئیش و كاری، خۆی وەك خاوەن پۆستێك دەزانێ، بەڵام دوای كە دەكەوێتە ژیانی ڕۆژانەوە، وەك هەر تاكێكی ئاسایی كاری ڕۆژانەی خۆی دەكات. باراك ئۆبامای سەرۆكی زلهێزترین وڵاتی جیهان، وەك ئەو كەسەی كە خاوەن كەسایەتییەكی سادەیە، كاتێك لەدەوام و كۆشكی سپیەوە نابێ، ئیدی بەژیانی ڕۆژانەی خۆیەوە خەریك دەبێ، ئەمەش دوور لەپاسەوان و یان هەر كارێكی فەرمی، وەك لەو وێنەیە دەبینن كە خۆی (میشێل ئۆباما) خەریكی كڕینی شت و مەكن بۆ ماڵەوە، سەرۆكی ئەمریكا، حەز بەخواردنی كودۆ و شووتی دەكات زۆر، وەك لەوێنەكەدا كە عارەبانەی كودۆە، چەند دانەیەكی هەڵگرتووە و بەرەو ئوتۆمبێلەكەی دەبات تا بیباتە ماڵەوە و بیخوات، ئەمەش دەبێتە یەكێك لەهەنگاوە جوان و سەیرەكانی ئەو سەرۆكە، تاوەكو خۆی وەك خەڵك بزانێ و ژیانی ڕۆژانەی خۆی لەگەڵ هاوسەرەكەی تێكنەدات.

Top