وێنەیەكی كۆنی قەڵای هەولێر!

وێنەیەكی كۆنی قەڵای هەولێر!
هەولێر، بەچەندین دیمەنی جوان و ڕازاوە ناسراوە، هەر لەكۆنەوە و تاوەكو ئێستاش، خەڵكی هەولێر بەوە بەناوبانگن، مرۆڤی دڵساف و پاكن، لەگەڵ یەكتر نزیكن و هاوكاری یەكتر دەكەن، قەڵای هەولێریش یەكێكە لەو شوێنە جوان و خۆشانەی كە سەردەمێكە بەشكۆمەندی و بەرزییەوە ماوەتەوە. یادگارییە كۆنەكانی ئەو شارە زۆرن و هەر یەكە جێگەی بیرەوەرییەكی خۆش و جوانن، ئەو وێنەیەش، یەكێكە لەو یادگارییە جوان و سەیرانەی كە لەهەولێر گیراوە، وێنەكە لەساڵی (1932) گیراوە كە لەسەر دەرگای قەڵاتەوەیە، ئەو دەرگایەی كە دەكەوێتە لای دادگای هەولێر، واتە دەرگای دووەمی قەڵات، ئەوەی جوانە لەم وێنەیە، كۆمەڵێك خەڵكی ئەو شوێنە وێنەیان گرتووە، كە دوو پیاو و چەند منداڵ و ئافرەتێكن، ڕەنگە ئەوانەی لەم وێنەیە هەندێكیان لەژیاندا مابن، ئەگەر ئەو وێنەیە ببیینن، بێگومان چاویان پڕ دەبێ لەگریان بۆ ئەو یادگارییە خۆشە، لەوێنەكە دیارە دەوروبەری قەڵات چۆڵەوانییە و تەنانەت هەندێك خانوو دەبینرێن، ئەمەش بەمانای ئەوەی لەو كاتەوە تەنیا خەڵك لەسەر قەڵای هەولێر نیشتەجێ بوون و ئیدی بەرەو زۆربوونی خەڵكی هەولێر، دواتر بەرەو خوارەوە جووڵەیان كردووە و بەم جۆرە بۆتە ئەو شارەی ئێستا كە زیاتر لە(2) ملیۆن كەس لەو شارە دەژی.
Top