هەنگاوەكانی ماكیاژی پێڵووی چاو بەوێنەوە

هەنگاوەكانی ماكیاژی پێڵووی چاو بەوێنەوە
ماكیاژ كردنی چاو پێویستی بەكارامەیی و چەند هەنگاوێكی گرنگە، لە كاتێكدا نیازی ڕەنگ كردن و ماكیاژی چاوەكانت هەیە، چونكە هەر هەڵەیەكی ئاسایی كار دەكاتە سەر شێواندنی جوانی ماكیاژەكە، مەبەست لەمەش دەبێ بەوپەڕی ئاگادارییەوە كارەكە ئەنجام بدەی تەنانەت بیرۆكەی سەرەتا بۆ ماكیاژەكە ڕۆڵێكی گرنگی دەبێ لەماكیاژی چاو. ئەگەرچی زۆربەی خانمان ناتوانن ماكیاژی چاو ئەنجام بدەن، بەڵام دەتوانن سوود لەهەنگاوەكانی ماكیاژ كردنی چاو وەربگرن كە بەئاسانی و سانایی فێری هەنگاوەكانت دەكات و دەتوانین ماكیاژێكی جوان بەدەست بهێنین. لەهەنگاوە سەرەتاییەكانی ماكیاژەكە، دەبێ بزانین چۆن فڵچەی ڕەنگ بەكاردەهێنین، سەرەتا فڵچەی پاككردنەوە و ڕەنگی ئەساس دەبێ بەئاراستەی ژوورەوەی چاو بەرەو دەرەوە بێ، هەروەها بەپێچەوانەش فڵچەی ڕەنگی پشت چاو، بەئاراستەیەكی تیژ و لەدەرەوەی چاو بەرەو ژوورەوە دەبێ، دواتر ڕەش كردنی ژێرەوەی چاو یان برژانگ بەنەرمی دەبێ، هەروەها قەڵەمی سپی لەژوورەوە بەرەو دەرەوە ئەنجامی بدە. سەبارەت بەكلی سەرەوەی برژانگ، ئەویش بەئاراستەی دەرەوە دەبێ، لەدوا قۆناغیشدا ماسكارا بكە و ئیتر دەگەیتە ماكیاژێكی شایستە و جوان.
Top