گوڵی دەستكرد بۆ دیكۆری ماڵ

گوڵی دەستكرد بۆ دیكۆری ماڵ
چەندەها ڕێگە هەن بۆ جوانكردن و ڕازاندنەوەی دیكۆری ماڵ، بەمەرجێك هەر كەرەستە و كەلوپەلێك لەشوێن و جێگەی خۆی دابنرێ، ئەمەش وادەكات كە دیكۆرێك دروست بێ و لەڕێگەی ئەو دیكۆرەوە جوانییەكی تایبەت و ڕازاوە ببەخشین، لە دیكۆری ماڵدا بچووكترین شت ڕەنگە جوانییەكی گەورەی هەبێ، یەكێك لەو كەرەستانەی كە ئەو خاسیەتەی هەیە، بریتییە لەگوڵ و گوڵدان لەژوورەوە. دوو جۆرە گوڵدان هەن، یەكێكیان گوڵی سروشتی لەخۆ گرتووە، ئەوەی دیكەش گوڵی دەستكردە و جوانی و درەوشانەوەی خۆی هەیە، لەدانانی ئەو جۆرە گوڵانەوە دەتوانین جوانترین دیكۆر بۆ ماڵەكە ڕێكبخەین و هەر كەرەستەیەك دەبێتە جێگەی شانازی و جوانی لەدیكۆردا. بەجۆرێك ئەو گوڵانە بەپێی جوانیەكەی خۆیان دابنرێن و شێوە و جۆری دانانیان هەمان ئەو شێوەیە بێ و بگونجێ لەگەڵ ئەو دەوروبەرەی لێوەی دادەنرێ. دەكرێ ئەو جۆرە گوڵانە لەناو مەركانی شووشە بن، یان لەناو سەبەتەیەكی بچووك و ڕازاوە بن، یاخود دەكرێ تەنیا لەسەر شتێك یان سینیەكی جوان دابنرێن و بەمەش دیمەنێكی ڕازاوە و جوان تۆمار دەكات، گرنگترین لایەن لەجوانی گوڵ، دەبێ سەربەخۆ دابنرێ واتە لەشوێنێكی هەندێك چۆڵدا بێ تا بەجوانی دەربكەوێ.
Top