پیرە منداڵێك

پیرە منداڵێك
جۆرە نەخۆشیەك هەیە بەناوی (جیلفۆرد برۆجیریا)، كە ئەو نەخۆشیە مرۆڤ تووشی پیر بوون دەكات، بەڵام نەخۆشییەكی درێژخایەنە و هێواش هێواش دەردەكەوێ، نەوەك وەك نەخۆشییەكانی دیكە ڕاستەوخۆ بەڕووخسارتەوە دیار بێ، ئەو نەخۆشییە تووشی هاووڵاتییەكی بەریتانی بەناوی (دین ئاندریۆ)ی تەمەن (20) ساڵە بووە، بەڵام لەڕوواڵەتدا ئەگەر سەیری بكەی بەكەسێكی (100) ساڵە دێتە بەرچاو، هۆی ئەو گەنجە پیرە ئەوەیە، كە ئەو نەخۆشییەی بەشێوەیەكی خێرا تووش بووە و ئیتر لەشێوەی پیاوێكی پیر دەچێ، كاتێك لەلایەن پسپۆران لیكۆڵینەوەی بۆ كراوە، دەركەوتووە كە تەمەنی ئەو گەنجە (4) جارانی تەمەنی خۆی زووتر پیر بووە، واتە (4) جارانی (20) بكەین، وەك ئەوەی پیاوێكی (80) ساڵە یان گەورەتر دەردەكەوێ.
Top