كچانی شازادەش كراسی كوردی دەپۆشن!!

كچانی شازادەش كراسی كوردی دەپۆشن!!
هەر وەك چۆن خانمانی گەورە، بەجوانترین ڕێگە و شێوەوە خۆیان جوان دەكەن و كاری جوانكاری بەسەر گشت لایەنێكی جەستەیان دادەكەن، بەم شێوەیە مافی شازادە بچووكەكانیشە تاوەكو وەك گەورەكان بێبەش نەبن لەجوانی و ڕازاندنەوەی خۆیان، هەندێك جار دەبینن كچانی منداڵ پێڵاو یان جلی دایكیان دەپۆشن، ئەمەش وەك لاسایی كردنەوەیەك لەمۆدە و كەرەستەدا، كچانی شازادەش پێویستیان بەجلوبەرگ دەبێ، ئەوانیش وەك خانمی گەورەكان كراسی كوردی دەپۆشن، كچانی بچووك لەگەڵ ئەوەی جەستەیان بچووكە، بەڵام دەتوانن هێمای جوانی جلی كوردیان لێ بەدی بكەین، ئەمەش بەڕێگەی ئامادەكردنی جلی كوردی بۆ خانمانی شازادە، ئەوانەی تەمەنیان لەنێوان (7 تا 12) ساڵیدا دەبێ، چونكە دیمەنێكی جوان و خنجیلانەیان هەیە كاتێك كاری لاسایی جوانكاری لەلایەن خوشك و دایكی ئەو منداڵانەوە ئەنجام دەدرێ، ئەو چەند وێنەیە نموونەیەكی زیندووە بۆ چەند خانمێكی شازادە كە كراسی كوردیان پۆشیوە، تەنانەت جگە لەوەی شێوەیەكی جوانیان هەیە، بەڵكو ڕێگەیەكە بۆ ئەوەی گشت كچانی دیكەی لەم تەمەنەدا كراسی كوردی بپۆشن كە لەلایەن دایك و باوكیان بۆیان ئامادە بكرێ، چونكە شێوازێكی جوان و تایبەتی هەیە.
Top