جەنتا لەنێوان جوانی و سوود بەخشیندا

جەنتا لەنێوان جوانی و سوود بەخشیندا
لەگەڵ وەرزی بەهاردا، جوانی گشت لایەنەكان بەرەو ئاراستەیەكی دیكە هەنگاو دەنێ، بەمەش دەتوانین سوود لەگشت مۆدەكان وەربگرین تا لەئەنجامدا شایستەترین مۆدە دابین بكەین، جوانی بەهار لەڕەنگ و دیمەنە سروشتیەكەیەتی، چونكە دەكرێ لەبەهاردا داهێنان بكرێ لەگەڵ جلوبەرگ و ئێكسسوار و كەرەستەدا، یەكێك لەو كەرەستە پێویست و سەرەكییانەی كە هەردەم لەگەڵ خانمانی كچ دایە، ئەویش جەنتای دەستەكەیانە.
ئەو ئێكسسوارە سەرەكییە دوو لایەن لەخۆی دەگرێ، یەكێكیان وەك كەرەستەیەكی جوانكاری و لەوەی بەچ نەخش و شێوەیەك دەبێ یان چ جۆرە ستایلێكی بۆ ئامادە دەكرێ، هەروەها ئەوەی بەپێی پسپۆرانی بواری جوانكاری ئاماژەی بۆ دەكەن، لەمۆدەكانی ئەمساڵدا دەكرێ سوود لەجەنتای گەورە وەربگری، لەگەڵ بوونی مەرجێكی گرنگ كە لەچ جۆرە ڕەنگێك بێ، چونكە ڕەنگی جەنتاكان كار دەكاتە سەر ڕەنگ و شێوازی جلوبەرگ. سوودی دووەمیش بریتییە لەكەرەستەیەك بۆ هەڵگرتنی زۆرترین كەرەستەی پێویست تا لەناو جەنتاكەدا جێگەی ببێتەوە و هەڵبگیرێت.
Top