ڕازاندنەوەی سفــرە و سەر خوانەكانی خواردن

ڕازاندنەوەی سفــرە و سەر خوانەكانی خواردن
ماڵەكەت پێویستی بەهەنگاوی گەورە و بچووكە، تا ناشیاوی لەجوانكاری و مۆدەكاندا دەربچێ و لەگەڵ شێوازی تازە ڕێگە بگرێ، چونكە هەر یەكە لەو لایەنانەی لەماڵەكاندا هەیە، دەكرێ سوودێكی گەورەی هەبێ تاوەكو بتوانین لەدیكۆرێكی بچووكی ماڵدا گەورەترین جوانی بەدەست بهێنین، یەكێك لەو هەنگاوە گرنگانەی كە بۆ ماڵ ئەنجام دەدرێ، ئەویش دانانی سەر خوان و سفرەكانی خواردنە، سفرەی خواردن یان شوێنی دانیشتنی خواردن، تا چەند جوان و پاك و بەجوانترین شێوە ئامادەكرا بێ، ئەوەندە زیاتر جێگەی خۆشی و مۆدەیەكی جوانكاری تەواو دەبێ، لەم ڕێگەیەدا چاكترین و جوانترین ڕێگاكانی ئامادەكردن و جوانكردنی شوێنی خواردن یان سەر خوانەكان، لەم چەند ڕێگەیەوە دەبێ:
- پاك ڕاگرتنی شوێنی خواردن كە بەهەموو جۆرێك پاشماوە و شتی بچووكیشی لێ نەبێ.
- دانانی كەرەستە و كەلوپەلەكان هەر یەكە لەشوێنی خۆی و بەڕێكی و جوانییەوە، بەتایبەت كاتێك هەر یەكە بەپێی پێویستی خۆی ئامادە دەكرێ، وەك: بەرداخ و دۆلكەی ئاو لەیەكتر نزیك بێ.
- زێدەڕۆیی نەكردن لەدانانی كەلوپەلی خواردن كە ببێتە هۆی شێواندن و ناشیاوی جوانی سەر خوانەكە.
- دانانی كەرەستەكانی خواردن بە بەتاڵی و دواتر خواردن بخرێتە ناوی، ئەمەش بۆ پاك ڕاگرتن و كردنەوەی حەزی دانیشتوان بۆ خواردنەكە.
- لەكۆتاییدا هەڵگرتنەوەی كەرەستەكان بەسانایی و دواتریش شووشتنیان بەجوانترین شێوە و دواتر لەشوێنی خۆیان دابنرێنەوە.
Top