جلی كوردی پیاوان لەسەدەی نۆزدەیەم

جلی كوردی پیاوان لەسەدەی نۆزدەیەم
جلی كوردی قۆناغ بەقۆناغ لەگەڵ بەرەو پێشچوونی شارستانیەت و گۆڕان لەمۆدە و شێوازەكانی جلوبەرگ و ژیاندا گۆڕان بەسەر شێوازە كۆن و كلاسیكەكەی دا هاتووە، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵدراوە كە دیمەنی پێشووی بپارێزرێ و تەنیا لاسایی بكرێتەوە بەڕێگەیەكی تازەگەری و جوانتر، ئەوەی دەیبینین جلوبەرگی پیاوانی كوردە لەپێشوودا كە جاران شێوازی جلەكان سادەتر و زیاتر چەند ڕەنگێكی دیاریكراو بووە یان بەقوماشی زیاتر ئامادەكراوە، وەك لەو وێنەیە دەیبینین كە ئاماژەیە بۆ جلوبەرگی كوردی ساڵی (1915)ی زایینی، ئەوەی تێبینیی دەكرێت سادەییەكی زۆر بەجلەكانەو دیارە لەگەڵ ئەستووری و زۆریی قوماش و زۆری پشتێن كە ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بەدرێژایی ساڵ كە لەكاری هەرەوەزی و مەڕداری و كشتوكاڵی دابوونە وەك، یارمەتیدەرێك بووە بۆ پارێزگاریكردن لەپشتیان و پاراستنیان لەسەرما و سۆڵ یان بۆ ڕاگراتنی ئەو چەك و پێداویستیانە بووبێ كە لەڕۆژگارەكانی خەبات و شۆڕشدا بەكاریان هێناون.
Top