گرووپی هەڵپەركێی كوردی لە سوید

گرووپی هەڵپەركێی كوردی لە سوید
گرووپێكی هەڵپەركێی خنجیلانە و جوان، لەتاراوگە دامەزراوە، كە كاری نمایش و نیشاندانی هەڵپەركێی كوردی دەكەن و بەوڵاتانی ئەوروپا و جیهانی دەناسێنن، بیرۆكەی ئەو گرووپە لەلایەن چەند كوڕ و كچێكی كوردی دانیشتووی وڵاتی سوید بوو، ئێستا ئەندامانی ئەو گرووپە بەكوڕ و كچەوە نزیكەی (15) كەسن كە بەشداری لەبۆنە و یادە كوردی و جیهانییەكان دەكەن و كورد بەكراس و هەڵپەركێی كوردی بەدنیا دەناسێنن، چەندەها جۆرە شایی جوان و شایستە پێشكەش دەكەن، تەنانەت جگە لەشایی كۆن و ناسراوەكان، جووڵەی تازەشیان داهێناوە و كاریان لەسەر كردووە، ئەو گرووپە لەنزیكەی (20) تا (30) فیستیڤاڵ و ئاهەنگ و بۆنەی گەورەدا نمایشیان ئەنجام داوە كە بەگەورەترین گرووپی هەڵپەركێ كوردی لەئەوروپا دادەنرێ، توانیویانە نازناوی پلەی یەكەم بەدەست بهێنن لەكەرنەڤاڵی كەلتورەكانی شاری ئۆپسالای سوید، ئەمەش دەبێتە كارێكی جوان بۆ ناساندنی كورد بەڕێگەی هەڵپەركێ و شایی كوردییەوە، ئەو گرووپەش بەگرووپی هەڵپەركێ ئۆپسالا ناسراوە و تا ئەمڕۆش بەشداری لەبۆنە و یادە كوردی و جیهانییەكان دەكەن.
Top