كچە كوردێك و نمایشێكی خنجیلانە

كچە كوردێك و نمایشێكی خنجیلانە
رەوەند بەختیار
بەرەوپێشچوونی لایەنەكانی ژیان و پەرەپێدان بەكارگە و تەكنۆلۆژیا وایكرووە تا ڕاددەیەك بەرهەمە خۆماڵی و دەستكردەكان برەوێكی ئەوتۆیان نەبێت، لەئێستاشدا كۆمەڵێك كەسی ئارەزوومەند خولیایان كارە دەستی و خۆمانەییەكانە، بۆیە جوانی لەكارەكانیان بەجێگەی نمایشێكی خنجیلانە دادەنرێت.
(ڕەز شۆڕش) ئارەزوومەند و دەست ڕەنگینێكی ئەو بوارەیەو سێیەم پێشانگای تایبەتی بەرهەمی دەستییەكانی خۆی كردەوە، ڕەز بەگوڵانی ڕاگەیاند چەندین ساڵە خەریكی ئەو كارەیەو سەدان بەرهەمی دەستی دروست كردووەو لەپێشانگاكاندا نیشانی داوە، وەك خۆی دەڵێت: پێشانگای ئەمجارە جیاواز بووە، چونكە بەرهەمە ئێسكسسواریەكان ستایلیان جیاواز بووە و چەند لایەنی گرتۆتەوە كە بریتیبوون لە60 مەدالیای دەستكرد، 40 تەسبیحی نەخشین، چەندین جانتاو پارچەی ئێكسسواری تر كە خانمان بۆ جوانكاری بەكاری دەهێنن، شایەنی باسە هەموو بەرهەمێكی دەستی زۆر بەنرخترە لەوەی كە لەبازاڕ هەیە، چونكە تایبەتەو بەماندووبونێكی زۆر دێتە بەرهەم و بەمەش بەرهەمێكی خۆماڵی دەبێ و بەدەستی خانمێكی كورد دروست دەكرێ.
Top