چۆنیەتی درێژكـردنـی برژانگی چاو

چۆنیەتی درێژكـردنـی برژانگی چاو
گشت لایەنێك لەئامادەكاری بۆ جوانی و مۆدەی هەر بوارێك بگرە لە(ماكیاژ و جلوبەرگ و ئێكسسوار و كەرەستە) جێگەی بایەخی هەموو خانمێكە كاتێك بیەوێ جوان و بواری مۆدەی پێشكەوێ، لێرەدا چەندین لایەن هەن كە دەتوانین سوودیان لێ وەربگرین، لەوانە جوانی برژانگ، كە دیمەنێكی كاریگەر و جوانی هەیە لەماكیاژی ڕووخسار.
برژانگ، تا چەند درێژ و لار بێ، ئەوەندە بەناسكی دەردەكەوێ، ئەمەش وادەكات كە دیمەنێكی سەرنجڕاكێش و جوان ببەخشێ، بۆیە چاكترین ڕێگە بۆ درێژ بوون و جوان بوونی برژانگ، پێویستە ڕۆژانە بەفڵچەی برژانگ بەكاربهێنرێ بۆ زیندوو كردنەوەی دەقی برژانگەكە، چاكترین ڕێگە كاتێك بڕێك ڕۆنی گەرچەك لەسەر فڵچەوە بەكاربهێنە كە سوودێكی گرنگی هەیە لەدرێژبوونی برژانگ كاتێك برژانگ درێژ بێ، دەكرێ بەئاسانی ئاڕاستەی شێوەی بگۆڕدرێ یان بەو شێوەیەی دەتەوێ بەماسكارا و فڵچە ڕابگیرێ، چەندین ڕێگەی دیكەش هەن، لەوانە:
- دەكرێ سوود لەڕۆنی باوی وەربگرین، كە ئەویش كاری بریقە كردن و جوانكردنی برژانگ دەبینێ، ئەمەش كاتێك بڕێك لەڕۆنی باوی دەخرێتە سەر ماسكارا یان فڵچەی برژانگ، كە باشترە ڕۆژانە دوو جار ئەو كارە بكرێ، بۆ ماوەی هەفتەیەك كە لەدواتر بریقەی برژانگەكەت بەسانایی دیار دەبێ.
- هەروەها دەتوانین پارچە پەمۆیەك بهێنین و دواتر بخرێتە ناو (شیر)ێكی پاك، پاشان بەسەر برژانگەكاندا دابهێنرێ، چونكە شیر كاتێك بەمووی برژانگ دەكەوێ، وادەكات كە برژانگەكە زیاتر درێژتر بێ و ڕەگەكەشی پتەوبێ.
- هەر چەند ئەو ڕێگەیە دوورە، بەڵام دەتوانین سوود لەپیاز وەربگرین بۆ درێژكردنی برژانگ، ئەمەش كاتێك دەكرێ پیازێك بهێنین و لەناو فنجانێك لەڕۆنی زەیتوون بكوڵێنرێت و دواتر بەتێكەڵی پیاز و ڕۆنەكە، بخرێتە سەر برژانگەكان بەمەرجێك نابێ ئەو گیراوەیە بەر چاو بكەوێ.
Top