ستایلی تەنوورە و گونجاندنی لەگەڵ جلوبەرگدا

ستایلی تەنوورە و گونجاندنی لەگەڵ جلوبەرگدا
جلوبەرگ لەوەرزی بەهار كاریگەریی خۆی هەیە و دەكرێ سوودێكی گەورە ببنین لەجلوبەرگ لەو كاتە ناسكەدا، چونكە كاریگەری جلوبەرگ لەوەرزی بەهار زیاترە لەوەی لەوەرزەكانی تردا، لەبەهار پێویستە جلەكان زوو زوو بگۆڕدرێن و هەروەها كەشی ئەو وەرزە لەبارە بۆ پۆشینی جلی كورت و تەنك و سادە، یەكێك لەو جلانەی كە زیاتر لەوەرزی هاوین و بەهاردا مۆدەی دەردەكەوێ، ئەویش تەنوورەیە. شێوازی تەنوورە بەهەردوو جۆری كە كورت و درێژە، هەر یەكە بەپێ خواست و حەزی خانمان دەردەكەوێ، لێرەشدا باس لەجوانی و قەشەنگی تەنوورەی كورت دەكەین، كە هاوینی ئەوساڵ دەبێتە مۆدەیەكی بەرچاو و جیهانی. تەنوورەی كورت، جوانییەكی خنجیلانەی هەیە، كە دەكرێ لەگەڵ چەندین جلوبەرگ بپۆشرێت، ئەو جۆرە جلە دیمەنی بچووكە لەسەر جەستە، بەڵام جوانییەكی كراوەی هەیە، بەهۆی ئەوەی لەگەڵ جلی دیكە خۆی دەگونجێنێ وەك: كاتێك لەگەڵ بۆدی و كراس دەپۆشرێ، شێوەیەكی سەرنجڕاكێشی هەیە، هەمان كاتیش كاتێك لەگەڵ سترێژ و یان بەسادەیی دەپۆشرێ ستایلێكی ناسك دەنوێنێ، بەمەش دەكرێ سوود لەجوانی ئەو جلە وەربگرین لەو دوو حاڵەتەدا، سەبارەت بەڕەنگی تەنوورە، گرنگ نییە ڕەنگەكەی، بەڵام دەبێ ڕەنگەكە لەگەڵ وەرزەكە بگونجێ، لەوەرزی بەهار ئەو ڕەنگانە زیاتر دەپۆشرێن: قاوەیی- شین –پەمەیی-رەش و سپی-وەنەوشەیی (مۆر).
Top