چای بە دارو رەژوو تـــــــام و چێژێكی جیاواز

چای بە دارو رەژوو تـــــــام و چێژێكی جیاواز
زۆرن ئەو دیمەنە جوان و جیاوازانەی ژیان كە لەكاتی چوون بۆ دەشت و دەر دەیان بینین، یەكێك لەو دیمەن و وێنانە لێنانی چایە بەدار و ڕەژوو، لێنان و تامی چای بەئاگر و ڕەژوو خولیا و ویستی زۆرانێكە لەكاتی چوونەدەرەوە و هەندێ كەس بەتامەزرۆییە و خەریكی ئەو كارە دەبن و چێژی لێ وەردەگرن، هەندێك كەسیش هەن لەماڵەكانیان گەر بەڕەژوو چای لێنەنێن دڵیان داناكەوێ، ئەو كەسانەی ئارەزووی چای دەكەن بەئاگری دار هەر لەسەرەتای گەیشتنیان دەست دەكەن بەكۆكردنەوەی چیلكە دار و داری وشك بۆ ئەوەی چاكەی پێ بكوڵێنن یان هەندێكیان لەگەڵ خۆیان دار دەبەن یا ئەوەتا ئاگركە لەژێر بەرد دەكەنەوە یان لەسەر مەقەڵە، تام و چێژی ئەم چایەیە زۆر جیاوازتر و خۆشترە لەوەی ڕۆژانە ئامادە دەكرێت.
ئا: رەوەند بەختیار
Top