11ی ئازاری ئێستا و پێشوو

11ی ئازاری ئێستا و پێشوو
11ی ئازاری هەموو ساڵێك وەك بۆنەیەك و مێژوویەكی بەنرخ دادەنرێ لەمێژووی كورد، هەموو ساڵێك لەو ڕۆژە لەكوردستان دەبێتە پشوویەكی فەرمی و خەڵكیش بەكراسی كوردی یادی ئەو ڕۆژە دەكەنەوە كە مافی گەلی كوردی لێدراوە، ئەمەش كە بەیاننامەی 11ی ئازارە بۆ پێدانی حوكمی زاتی كورد لەكوردستانی عێراق، دوو وێنەی جوان گوزارشت لەو یادە دەكەن، كە یەكێكیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1971 لەشاری سلێمانی، كە خانمان و كچانی كورد لەو ڕۆژەدا جلوبەرگی كوردیان پۆشیوە و یادی ئەو بۆنە جوانە دەكەنەوە، لەهەمان ڕۆژیشدا لەدوای (41) ساڵدا، كچانی كورد ئەوساڵ دیسانەوە بەجلە كوردی و قەشەگەكانیان یادی ئەو بۆنەیان كردەوە، تەنانەت گەنج و كوڕ و كچ و منداڵ و گەورە، جلی كوردییان پۆشی بۆ ئەو یادە خۆشە و پڕ سەروەرییەی گەلەكەمان.

Top