كارمن ئایدڵی بەدەست هێنا

كارمن ئایدڵی بەدەست هێنا
لەدوای پێشبڕكێیەكی بەردەوام لەنێوان پێشكەشكارانی بەرنامەی (عەرەب ئایدڵ) كە بەرنامەیەكی جیهانییە و بۆ دەرخستنی خاوەن خۆشترین دەنگ تا لەداهاتوودا هونەرمەندێكی بەهێزی لێوە دروست بكەن، بە بەشداری چەندین كچان و كوڕان لەسەرتاپای وڵاتە عەرەبییەكان، تەنانەت لەكوردستانیش جەماوەرێكی زۆر سەیری ئەو بەرنامەیەی دەكرد، وەك پێشبینی دەكرا كە كچە بچكۆڵەكەی وڵاتی میسر (كارمن سلێمان) نازناوەكەی بەدەست هێنا، كارمن، هەرچەندە تەمەنی بچووكە و (17) ساڵە، بەڵام توانایەكی بەرزی هەیە لەگۆرانی گوتن و خاوەن دەنگێكی خۆشە، كە سەرتاپای لیژنەی بەرنامەكە و جەماوەری سەرسام كرد، ئەو كچە وەك فەرەحی خوشكی دەڵێ: كارمن لەمنداڵیەوە گۆرانی دەگوت و تەنانەت هەندێك شەو هەبوو لەبەر كارمن خەومان نەمابوو بەهۆی گۆرانی گوتنیەوە، زیاتر خوشكی كارمن دەڵێ: تەنانەت كاتێك لەگەرماویش خۆی دەشۆرێ، دەنگی دەگەیشتە دەرەوە، ئەوەندە خەریكی گۆرانی گوتن بوو، ئەوەندە گرنگی بەخۆشووشتن نەدەدا.
Top