ئێكسسواری زیوو لەگەڵ جلی كوردی

ئێكسسواری زیوو لەگەڵ جلی كوردی
لەم چەند ساڵەی رابردودا، لەلایەن خانمانەوە گرنگیی زیاتر بە كراسی كوردی دەدرێت و لەگەڵ هاتنی هەر وەرزێكەوە مۆدەیەكی تازە یا ستایلێكی جوانی لێوە دەنەخشێنن، ئەمەش وادەكات بیرۆكەی خانمان لەسەر پێشخستنی كراسی كوردی بەرەو ئایندەی جوانترو كاری تازەتر بچێت، چەندین لایەن لە ئامادەكردنی جلی كوردیدا هەن لەوانە:جۆری قوماشەكە، شێوازی ستایلی سەرەتایی بۆ دورینی جلەكە یان كراسە كوردییەكە، شێوازی دورین، رازاندنەوەی جلەكە بە ئێكسسوار و پوولەكە و جلی دیكەی نا سەرەكی، وەك ئێكسسوار و ئیلەگ و ژێر كراس و كڵاو.
هەر یەكە لەو لایەنانە گرنگییەكی ئەوتۆی لەسەر جوانی كراسەكە هەیە، خانمانی كورد لە پێشوودا سوودیان لە ئێكسسواری زیوو دەبینی، كە كەرەستەیەكی بەسوودو جوان و نەخشینە، بە تایبەت كاتێك لەگەڵ جلی كوردییدا دەپۆشرێت، چونكە جوانی زیوو لە رەنگ و ستایلەكەیەتی كە وادەكات لەگەڵ ئەوەی بەسەر كراسەكەوە پۆشراوە، بەڵام شێوەی دیاری خۆی دیار بكات، بەمەش بەهۆی ئەوەی لەسەر سینگەوە دەخرێت یان دەكەوێتە سەر شانەكانەوە یاخود وەك قایش لە ناوقەد دەخسترێت یان وەك پشتێن، ئێكسسواری زیوو، دیمەنێكی سەرەنجڕاكێشی هەیەو لەگەڵ هەر جۆرە رەنگێكی كراسی كوردیدا جوانی خۆی دەردەخات.
Top