تەسریحەو كەزی خاو بۆ خانمان

تەسریحەو كەزی خاو بۆ خانمان
دانانی هەر تەسریحەیەكی قژ، پێویستی بە ماندووبوونێكی زۆرە، بە تایبەتی ئەگەر بمانەوێت جۆرە تەسریحەیەكی جوانی بۆ ئەنجام بدەین، چونكە كاری جوان لە بواری جوانكاریدا پێویستی بەماندبووبوونە. یەكێك لە جوانترین تەسریحەكانی قژ، كەزی كردنی تاڵەكانی قژە، كە دیمەنێكی پوخت و جوان دەبەخشێت، لەوەش جوانتر كاتێك ئەو كەزێیانە لە پشتەوەی سەر وەك تۆپێك دەبەسترێت و ئەمەش وادەكات دیمەنێكی شایستەو قەشەنگ بەدەربخات، لێرەدا هەنگاوەكانی ئەو جۆرە تەسریەیە جێگەی جوانی و رازاوەیی قژ دەبێت بەم شێوەیە. دوای ئەوەی قژت خاو دەكەیتەوە، دواتر لە دواوە بەشێوەیەكی سادە دەیبەستی، كە وەك كلكی ئەسپێك بە خاوی و جوانیەوە دەكەوێتە سەر پشت، پاشان هەڵدەستین بە كەزی كردنی ئەو كلكە قژە، كە ئەگەر قژت بۆر بێ، دەتوانین بكرێ بە (3) كەزی جیاواز، دواتر یەكێك لەو سێ كەزێیە لە شوێنی بەستنەكەدا كۆدەكرێتەوەو لە پشتەوە دەبەسترێ، پاشان ئەو دووكەزییەی ماون هەر یەكەیان بەپێچەوانەی یەكترەوە بە شوێنی بەستنەكەی دواوەی سەرەوە دەخولێنرێتەوە، بەمەش هەر سێ كەزییەك لە یەكتر دەئاڵێن و كردنەوەیان ئاسان دەبێت و تەنانەت دیمەنێكی زۆر ناسك بۆ خۆیان دەبەخشن و مۆدەیەكی جوان دەردەخەن.
Top