جوانی پەردەكانی سیسەم لە ژووری نووستن

جوانی پەردەكانی سیسەم لە ژووری نووستن
دبكۆری ماڵ، بە گشت شوێن و كەلێنێكەوە، شایستەی ئامادەكاری و جوانییەكی تایبەتن، ئەمەش وادەكات كە هەر جۆرە لایەنێك دەبێتە تابلۆیەك بۆ جوانی، یەكێك لە گرنگترین بەشەكانی ماڵ، بریتییە لە ژووری نووستن، لە ژووری نووستنیش شوێنی خەوتنە، كە جێگەی حەوانەوە و خەوێكی خۆشە، كاتێك شوێنی خەوتن بە هێمنی و ئارامی دەبێ وادەكات كە بە ئاسانی سوود لە خەو وەربگری، ئەمەش كاتێك سیسەم و شوێنی خەو بە جوانیەكی ناسك دەرازێنرێتەوە، یەكێك لەو هەنگاوانەی كە شوێنی نووستن بە نازەوە دیار بێ، ئەویش دانانی پەردەیە لە سەرەوە و تەنیشتەكانی شوێنی نووستن، واتە دەكرێ لە سەرەوە و دەروازەی سیسەمەكە دابنرێ، ئەمەش بە شێوەیەكی نەرم و ناسكەوە دەبێ. ئەگەر چی هەنگاوێكی بچووكە، بەڵام لە دوو لایەن سوودی هەیە، یەكێك بۆ نەهێشتنی رووناكیە بۆ شوێنی خەوتن، سوودی دووەمیش رازاندنەوەی سیسەمەكەیە، كە وادەكات دیمەنێكی نەرم و هێمن ببەخشێ و دیكۆرێكی جوانیش بە ماڵەكە بدات. دانانی پەردەكانی سەر شوێنی نووستن، چەندین جۆری هەیە لەوانە : پەردەی تەواو، كە سەرتاپای سیسەمەكە دەگرێ، یان نیو پەردەیە كە تەنیا لایەكانی سیسەمەكە دادەپۆشێ، یاخود پەردەی سەرەوە كە تەنیا سەرەوەی سیسەم دادەپۆشێ و ئەوەی دوایی شایستەترین دیمەنی هەیە.
Top