دەست رەنگینی خانمان بۆ وێنە و تابلۆكان

دەست رەنگینی خانمان بۆ وێنە و تابلۆكان
دیكۆری ماڵ، پێویستی بە چەندەها كەرەستەو كەلوپەلی سەرەكی و دەرەكی هەیە ئەوەش بۆ بەدیهێنانی شێوازێك لە شێوازەكانی جوانی دیكۆری ماڵ، بە تایبەت كاتێك گشت جۆرە كەرەستەكان بەپێی گرنگی و جوانی خۆیانەوە كاریان لەسەر دەكرێ، یەكێك لەو كەرەستە سادە و گرنگانە، وێنە و تابلۆكانی ناوماڵە، لێرەشدا خاڵێكی گرنگ هەیە، كە شوێنی هەڵواسینی وێنەكەیە یان دانانی تابلۆكانە، چونكە شوێن بۆ وێنەو تابلۆ وەك گرنگی مانای وێنەكەیە. بۆ نموونە: وێنەو تابلۆ هەن، كە پێویستیان بەوەیە لە شوێنێك دابنرێن كە رووناكی لێوە نزیك بێ، كەچی هەیە لە شوێنێكی دوور لە رووناكی دایدەنێت، ئەمەش خاڵێكی لاوازەو كاردەكاتە سەر شێواندنی وێنەكە یان تابلۆكە، زیاتر وێنەكان لە ناوەڕاستی دیوارەكان دەدرێن، تابلۆكانیش لە كۆڕنەو تەنیشتەكانی دیوارەكان دادەنرێن، مەرج نییە وێنەو تابلۆ لە دەرەوەی ماڵ بهێنرێن، دەكرێ وەك دەست رەنگینییەك لەلایەن خانمانەوە، لەناو ماڵەكەی خۆیان دروستی بكەن، كە گوزارشت لە شتێك بكات، ببێتە وێنەیەكی خۆماڵی و دەرچووی دەست رەنگینی خانمان.
Top