جۆرەكانی ڕەنگ بۆ لێو لە وەرزی بەهاردا

جۆرەكانی ڕەنگ بۆ لێو لە وەرزی بەهاردا
لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار، گشت مۆدەو شێوازێكی جوانكاری گۆڕانكاری بەسەردا دێت، دەبێ خانمانیش لەگەڵ مۆدە تازەكانەوە خۆیان بگونجێنن، یان لە مۆدەو كارەكانی جوانكاری كاری داهێنان بكەن، هەر مۆدەیەك لە وەرزی بەهاردا، شێوازێكی تایبەت بەخۆی هەیە، یەكێك لەو گۆڕانكاریانەی بەسەریدا دێ، رەنگی لێوە. بەهۆی ئەوەی وەرزی بەهار سەوزە و بەمەش رەنگەكانی جوانكاری كە لە وەرزی زستاندا رەنگی تۆخ بوون، لەو وەرزە سوودیان نامێنێ، تەنانەت جوانیشیان لە دەست دەدەن، بۆیە هەڵبژاردنی رەنگی تازە بۆ لێو، جێگەی جوانیەكی نوێی دەبێ، چونكە جوانی لێو پابەندە بە دوو لایەنەوە، یەكێكیان: دانانی هێڵكاری لێو و شێوازی سووراو كردنەكەیە، دووەمیش: رەنگی لێوە. بۆ ئەو وەرزە جوان و دڵڕفێنە دەتوانین سوود لە جوانی لێو وەربگرین، كاتێك رەنگێكی بۆ هەڵدەبژێرین كە جیاواز دەبێ لەگەڵ رەنگی ماكیاژی دەم وچاودا، بەڵام مەرجە لەگەڵ رەنگی جلوبەرگ یەك بێ، یان دەكرێت پێچەوانە بێ، واتە ئەگەر رەنگی لێو و ماكیاژی دەم و چاو وەكو یەك بێ، دەبێ رەنگی جلەكە جیاوازی هەبێ لە رەنگی هەردووانیان، ئەو رەنگانەی بۆ وەرزی بەهار هەڵبژێدراون ئەمانەن: سوور – پەمەیی- قاوەیی- سووری تۆخ.
Top