جۆخین لە ژیانی گوندنشیناندا
March 25, 2012
رەنگا و ڕەنگ
ئەو كات شەنەی داریان بەكاردەهێناو، بە دوو كەسەوە تارمەكە بەبا دەكرا، ئەوەش لەو كاتەی كە بای شەماڵ هەبوایە، كاری ئەو بایە لەوێدا جیاكردنەوەی گەنمەكە بوو لە كایەكە، بەم شێوەیە گەنم و كایەكە لە یەكتر جیا دەكرانەوە، هەروەها كوزریش بە گیسك جیادەكرێتەوەو بە یەكجاری گەنمەكە لە كا و كوزرەكە پاك دەبێتەوە، ئەم كردارەش پێی دەوترێت (راستە ڕەوسە)، بەم شێوەیە گەنمێكی پاكمان دەست دەكەوێت.
بۆ جیاكردنەوەی دانەكە، هەموو كوزرەكە كۆدەكرێتەوە تا بە وڵاغ و گوێدرێژ پان بكرێتەوە، دواتر ئەویش بە بێژینگ و سەرەند پاك دەكرێتەوەو دەخرێتەوە سەر گەنمە پاكەكە، لەو كاتەدا گەنمەكە ئامادە دەبێت بۆ باراش و دەبرێتە ئاش، گەنمی جۆری قەندەهار دەكرێتە برووش و گەنمە كوتاو، بەڵام ڕەشگوڵی كە جۆرێكی تری گەنمە، دەكرێتە ساوار، ئەوەش پاش ئەوەی لەسەر ئاگرێك دەكوڵێندرێت، یان خۆ دەشكرێت بەشێك لەم گەنمە بۆ ساڵی داهاتووی تۆو وەشاندن هەڵبگیرێتەوە، بەمجۆرە وەك گوندنشینان پێی دەڵێن (جۆخین هەڵدەستێت)، واتە جۆخین كۆتایی پێدێت.