رۆژێكی پڕ لەڕەسەنایەتی

رۆژێكی پڕ لەڕەسەنایەتی
لە8ی مارسی 2012ی رۆژی ئافرەتانی جیهانی و وەك رۆژێكی تایبەتیش بۆ جلی كوردی، زۆرینەی خەڵك بەگەنج و بچووك و گەورەو منداڵەوە جلی كوردییان پۆشی، تەنانەت لەكاتی دەوام و لەناو پۆلەكانی خوێندن و لەكۆلێژو شوێنە گشتیەكان كوڕو كچانی كوردستان ئەم جلكە نەتەوەیی و ڕەسەنەیان بە باڵای خۆیاندا پۆشی، بە شێوەیەك كە گشت بازاڕو شوێنە گشتییەكان و كۆلێژ و فەرمانگاكان، سیماوروخسارێكی جیاوازتریان لە رۆژەكانی تر نیشاندا، ئەو ڕۆژە تایبەتە تژی بوو بە ڕەسەنایەتی و ڕازایەوە بە ڕەنگی ئاڵ و واڵا، كچان و كوڕانی كورد جوانتر و گەشتر دەركەوتن، وانە و خوێندن لە قوتابخانەكان بەجلی كوردیەوە بوو، وەك یادگاریەك هەموومان بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی رۆژێكی تری بەو چەشنە لە ساڵێكیتردا دەكەین، تا لەو رۆژەدا كە(8)ی مارسەو یادێكی دێرین و پیرۆزە، هەمان یادی جلی كوردی بكرێتەوەو ببێتە بۆنەیەكی ساڵانەی گرنگ لە ژیانی كوردەواریماندا.
رەوەند بەختیار
Top