كراسێك لە دەرزی !

كراسێك لە دەرزی !
هەندێك لە خەڵكی هەمیشە لە سەركێشی كردن و جیاوازیی بووندا ژیاون، هەر لە سەرەتای بوونەوە مرۆڤ حەزی لە سەركێشی كردن و كاری سەیرو داهێنانی جیاوازبووە، لە داهێنانێكی سەیر و مەترسیداردا بەرگدرووییەك لە دەرزی دوورمان بەدلەیەكی ئافرەتانە دروست دەكات، ئەمەش بە كارێكی مەترسیدارو سەیر هەژمار دەكرێت، ئەوەی شایەنی ئاماژەیە لەم كارەدا (100000) دانە دەرزی بەكارهاتووە، ئەوەی جێگەی سەیرتریش بێت، كێ دەتوانێت ئەو جلە بپۆشێت، لە كاتێكدا ئەو كۆمەڵە دەرزیە لە كراسەكەدا هەبێت؟!.
Top