جلوبەرگی كوردی دزەییەكان

جلوبەرگی كوردی دزەییەكان
لە دێر زەماندا ئافرەتانی كورد تەنیا جلوبەرگی كوردییان دەپۆشی نەك جلی بیانیی، جلی كوردی دیمەنێكی جوان و سەرنجڕاكێشی هەبووەو تەنانەت حەیران بێژەكان زۆر بەسەر بەژن و باڵاو جلوبەرگی ئافرەتی كوردیاندا هەڵداوە، وەكو وەك لەم حەیرانە دەڵێت:
حەیران ئەورۆكە باجگرم لە لفكە شۆر بەژن بڵندو دەست بە بازن
سەر بەلاسەرەو تیلاك خوارێ دزەییان ناوەڵاچاون هەر نایێ لەبەر وردە پەرچمان
ئەگەر سەیری ئەو وێنەیەی بكەین، دەبینین كە چەند پارچە جلوبەرگێكی ڕەنگاوڕەنگی لێكوەشاوەی جوان دانراوە، لەوانەیە ئەوەی بیبینێ بڵێت ئەو ئافرەتە ئەم هەموو جلەی چۆن لەبەر كردووە، لەو جلەدا كە جلی ئافرەتانی كورد بە گشتی و دزەییەكان بە تایبەتی وەدیارە، پێكهاتووە لە: سەرو قەزمە، بە خشڵ و زێڕ پڵپڵە و حوریەت ڕازاوەتەوە، كراسەكەش دامەن و باغەرەو یەك ژێر(كەوێ)، كە رۆخی بە سیمی چێندراوەیەو ئەوەش پێی دەڵێن: كورتەك و كەوێ، سەركەوێ دوو بست كورتترە لە كەوێ و چارۆگ، هەروەها كۆمەڵێك زێڕو زەبەنیش لەسەر مل و سینگیدا دانراوە و لەگەڵ كڵاوێك كە بە زنجیانەوە ڕازاوەتەوە.





ئا / وێنە : ژیان دزەیی
Top