ئێلەگ لەكــــــــراسی كوردیدا

ئێلەگ لەكــــــــراسی كوردیدا
كراسەكانی كوردی، لەگەڵ ئەو دیمەنە جوان و قەشەنگەی هەیانە، بەڵام پێویستیان بەتازەگەری و كاری جوان هەیە، بەگشتی شێوە و ستایلی جلی كوردی دیمەنێكی نەخشینی هەیە، ئەمەش وادەكات كە جلێكی سەرنجڕاكێش و جوان بێ و هەروەها خۆشەویست و داواكراو بێ لەلایەن خانمانی كورد، بەشەكانی جلوبەرگی كوردی زۆرن و هەر یەكە جوانی خۆی هەیە، لەوانە: كراس- كەوێ- ئێلەگ – دەسماڵ – سەروبەست و كڵاوێنەی سەر- نەخش و پوولەكە و جۆری قوماشەكەش گرنگی خۆی هەیە، بەڵام ئەوەی زیاتر دەردەكەوێ و بەكەرەستەیەكی گرنگ دادەنرێ، ئەویش ئێلەگە كاتێك لەگەڵ كراسی كوردی دەپۆشرێ.
جوانی ئێلەگ لەشێوە بچووك و خنجیلانەكەیەتی، ئەمەش وادەكات كە لەدوور و نزیكەوە دەربكەون، ئێلەگەكان زیاتر لەڕەنگێكی دیكەی ڕەنگی جلە كوردییەكە دەبن، ئەمەش بۆ زیاتر دەرخستنی ئێلەگەكەیە، جیاوازی لەشێوەی ئێلەگەكان بەدی دەكرێ كاتێك هەر ئێلەگێك و شێوەیەكی هەیە، لەوانە بچووك و گەورە، یان بەنەخش و بەبێ نەخش، كە هەر یەكە لەگەڵ جۆرە جلێك دەپۆشرێ، لەڕێگەی ئێلەگەوە، دەتوانین گەورەترین جوانی بۆ جلی كوردی دابین بكەین، لەكاتێكدا كە زۆربەی مۆدە تازە و كۆنەكانی جلوبەرگی كوردی بەئێلەگەوەیە.
Top