ماكیاژ، هەنگاوێكی سەرەتاییە بۆ دەستنیشانكردنی شێوەی جوانی، گرنگە بۆ هەر شوێنێك بێ، بەتایبەت كاتێك ئەو شوێنە پێویستی بەماكیاژێكی دیاریكراو هەبێ، ماكیاژ تەنانەت كارێكی قورسە، بەڵام خانمان دەتوانن بەئاسانی فێری ببن و كاری لەسەر بكەن، تاوەكو لەخۆیانەوە لەماكیاژێكی دەستی خۆیانەوە جوانییەكی گەورە بەڕووخسار یان چاوكانیان بدەن، ئەگەر چی ماكیاژی چاوەكان قورس و گرانە، بەڵام دەكرێ بەڕێگەیەكی سادە فێر بین و كاری لەسەر بكەین، هەنگاوەكانی ماكیاژی چاوەكان بەچەند قۆناغێكی یەك لەدوای یەك دەست پێدەكات و دەتوانێ سوودێكی گەورەی هەبێ بۆجوانی چاوەكان، سەرەتا بەفڵچە پشت چاوەكان ڕەنگ دەكەین وەك سەرەتاییەك بۆ دانانی ئەو ڕەنگەی مەبەستمانە، زیاتر بۆ پشتەوەی سەرەوەی چاوەكان ڕەنگی قاوەیی و ڕەش و ڕەساسی تێكەڵ بەكاربهێنە، دواتر بەقەڵەمی چاو، لێواری برژانگەكان ڕەش بكە و لەناوەوەی چاوەوە بۆ دەرەوە، پاشان فڵچە بەكاربهێنە بۆ تێكەڵكردنی ڕەنگی پشت چاو و ڕەنگی لێواری برژانگ، دواتر تێكەڵكردنی ڕەنگەكان و گونجاندیان تا ئەو شێوەیەی خۆت بەدڵت دەبێ، دواتر ماكیاژێكی ڕازاوەت بۆ دەردەچێ، وەك لەهەنگاوەكانی وێنەكاندا كاری لەسەر كراوە.