جلوبەرگی نووستن و گرنــگی لەمۆدەكانی جوانكاریدا

جلوبەرگی نووستن و گرنــگی لەمۆدەكانی جوانكاریدا
جلوبەرگ بۆ هەر خانمێك بەپێ پێویستی كات و شوێنەكەیەتی، كە بۆ هەر یەك لەو دوو لایەنە دەبێ جۆرە جلێكی تایبەتت هەبێ و بزانی چ جۆرە جلێك گونجاوە تا بیپۆشی، تەنانەت جلەكانی ماڵ و دەرەوە جیاوازییەكی زۆریان هەیە، ناكرێ جلوبەرگی ماڵ و دەرەوە وەكو یەك بن، بەڵام دەتوانین سوود لەمۆدەكانیان وەربگرین بۆئەوەی هەر یەكە ئەوەی دیكە تەواو بكات، لێرەدا گرنگی جلوبەرگی ماڵەوە جێگەی گرنگی و جوانین لەبواری جوانكاری و مۆدەكان، چونكە ئەویش مۆدەیەك بۆخۆی دەنەخشێنێ و دەبێتە جوانیەكی كاریگەر لەشێوازی جلەكان، یەكێك لەجوانترین جلەكانی ماڵ، بریتییە لەجلی نووستن كە دیمەنێكی جوان و سەرنجڕاكێشی هەیە، بەجۆرێك خانمان لەكاتی پۆشینی جلوبەرگی نووستن بەشێوازێكی دیكە دەردەكەون، لەگەڵ هەر وەرزێكدا گۆڕانكاری بەسەر مۆدە و دیزاینی جلەكان دا دێت و شێوەی دیكەی لێ دەردەچێ، جلی نووستن هەردەم دەبێ نەرم و ناسك و كراوە بێ جیاواز لەگەڵ جلی دەرەوە، بۆئەوەی پشوو بە لەش بدات لە كاتی نووستن، لەگەڵ ئەوەش گرنگی بە لایەنی جوانكاری بدرێت لە بوونی نەخش لەسەر جلەكە، یان بوونی وێنە و كاریكارتێر.
Top