رێگاكان بۆ جوانكردنی دەستەكانت

رێگاكان بۆ جوانكردنی دەستەكانت
بەهۆی كاروباری ماڵ و بوونی بەكارهێنانی دەستەكانت لەكاری ڕۆژانە بە ئاو و چەندین كاریگەری دیكەی ژینگەیی وەك هەوای سارد و گەرم، كە ئەوانە هەموویان دەبنە هۆی ناشیاوكردنی جوانی و نەرمی دەستەكانت، چونكە هەر یەكە لەو كاریگەریانە كار دەكات لەسەر ناسكی پێستی دەست، تەنانەت پێیستی دەست ئەوەندە ناسكە، بەرگەی ئەو كاریگەریانە ناگرێ. دەكرێ بەچەندین ڕێگە دەستەكانت بپارێزی، لەوانە گرنگی دانی زۆر و ئاگاداربوون لەدوورخستنەوەی دەستەكانت لەنەخۆشییەكانی پێست یان بوونی قەرەشتە كە كاریگەرەییەكی ئەوتۆی هەیە لەسەر جوانی دەستەكانت، هەوڵبدە گیراوە سروشتییەكان بەكاربهێنە وەك: ڕۆنی زەیتوون – فازلین، دواتر دەستەكان بەئاو بشۆ پاشان ئەنجامەكان دەبینی، لەم دوو ڕێگەیەدا دەتوانین بەسوودترین گیراوە بۆ دەستەكانت ئامادە بكەی:
یەكەم: كەوچێكی بچووك لەئاوی لیمۆ، لەگەڵ كەوچكێك ڕۆنی زەیتوون، هەروەها كەوچێك لەئاوی شڵتێن تێكەڵی یەكتریان بكە و دواتر بیخەرە سەر دەستەكانت و لەگەڵ مەساجكردنێكی نەرم بۆ ماوەی (10) خوولەك و دواتر دەستت وشك بكەوە و دوای ماوەیەك ئەنجامێكی گەورە دەبینی، چاكترە ئەو ڕێگەیە شەوانە ئەنجام بدرێ.
دووەم: دوو بڕی یەكسان لە لیمۆ و وردكراوەی پەتاتە بهێنە و تێكەڵی یەكتریان بكە تا شێوەیان وەك هەویرێك دەردەچێ و دواتر لەسەر دەستەكانت دابنێ و لەگەڵ شێلان كردنێكی نەرم بۆ دەستەكان.
Top