قەشەنگی لەپێڵاوەكانی بووك

قەشەنگی لەپێڵاوەكانی بووك
خانمانی بووك، لەگشت بوارێكدا پێویستیان بەئامادەكارییە بۆ ڕۆژی ئاهەنگ، هەر كەرەستە و پێداویستییەكی خانمی بووك لەو ڕۆژەدا جێگەی گرنگی و بایەخ پێدان دەبێ، یەكێك لەو بەشانانەی كە سەرەكین و لەگەڵ كراسی بووك گونجانی بۆ دەكرێت، پێڵاوەكانە كە جوانییەكی بەنرخی هەیە لەناوكەرەستەكانی بووك، بۆیە دەكرێ لەڕێگەی دەستنیشان كردنی جۆر و شێوەو قەبارەو ڕەنگی پێڵاوەكەوە گونجاندنێك دروست بكرێت، بەتایبەت كاتێك جلی بووك لەجلە كورتەكان دەبێ و دیمەنێكی ڕازاوەش دەردەخات، پێڵاوەكانی بووك هەردەم جوانترە پاژنە بەرز بێ، بۆ ئەوەی لەگەڵ كراسەكە بگونجێ و لەكاتی ڕۆیشتن و جووڵە كردن ئاستەنگ دروست نەكات بۆ خانمی بووك، چونكە هەندێك جار پێڵاوەكان دەبێتە هۆی تێكدانی جلەكە، بەتایبەت لەوكاتەی كە جلەكە دەكەوێتەوە سەر پێڵاوەكان.
Top