چیای سەفین، سەربەرزی كوردستانە

چیای سەفین، سەربەرزی كوردستانە
لەگەڵ بارینی بەفر و سپی پۆشینی ناوچە شاخاوییەكان و دەرخستنی دیمەنێكی جوانی ئەو ناوچانە چەندین دیمەنی سەرنجڕاكێش و جوان كەوتنە بەر زوومی كامێرای گوڵان، چیای سەفین یەكێكە لەبەرزترین و جوانترین چیاكانی كوردستان، كە دەكەوێتە باكووری شاری هەولێر و لەسەر ئاستێكی دەریایی بەرزە، لەگوندی حوجرانەوە ئەو زنجیرە چیایە دەست پێدەكات و بەردەوام دەبێ تاوەكو چیای ئاوەگرد، كەوتنی ئەو زنجیرە چیایە بەپێی شوێنی جوگرافی كە لەناوەڕاستیدا بەرز دەبێتەوە و لەو سەرەوەش وردە وردە نزم دەبێتەوە و لەم زنجیرە چیایە چەندین سەروچاوە و كانیاوی سارد و سازگاری لێوە دەردەچێ، چیای سەفین چیایەكی دەوڵەمەند و بەپیتە، تەنانەت چەندین یەكەی گەشتیاری لێوە دروست كراوە بەمەبەستی خزمەتكردنی خەڵك لەبواری گەشتوگوزاردا، لەناو ئەو چیا سەركەشەدا، سەدەها بەرووبوومی سروشتی دەست دەكەوێ لەوانە: ترێ و هەنار و گوێز، لەگەڵ بوونی دارستان و باغ و داروبەری گرنگ لەو شاخەدا.
Top