شەڕە تەماتە!

شەڕە تەماتە!
یەكێكە لە فیستیڤاڵە كۆنەكانی وڵاتی ئیسپانیا، كە ساڵانە تاوەكو ئێستاش ئەنجام دەدرێ، لە ساڵی (1945) لەژێر ناوی (فیستیڤاڵی تۆماتینا) كراوەتەوە، كاتێك بارهەڵگرێكی پڕ لە تەماتەی رزیو، بەناو یەكێك لە شەقامەكانی شاری ڤاڵانیسیادا تێپەڕ دەبێ، ئیتر یەكێك لەسەرەوەی بارهەڵگرەكە تەماتە دەهاوێژیتە خەڵكەوە، ئیتر لەو كاتەوە بۆتە نەریتێكی ساڵانە، ئەمەش كاتێك بارهەڵگرێك لە تەماتە دەهێنن و دابەشی سەر خەڵك دەكرێ و ئیتر كەس نابێـتە برای كەس، وەك لە وێنەكاندا دەبینن كە سەرتاپای جەستەیان لە رەنگی سووری تەماتەوە پۆشراوە.







Top