مــەركـــان و گوڵــدانی كوردەواری

مــەركـــان و گوڵــدانی كوردەواری
كەرەستە و كەلوپەلی ناو ماڵی كورد، لە چەندەها شێوە و ماددەدا دروست دەكرێن، ئەگەرچی هەندێكی كەرەستەكانمان خۆماڵین، بەڵام ئەویش رێگەیەكە بۆ كەرەستەی تازە و داهێنان و شانازی كردن بە كەلوپەلی خۆمان، یەكێك لە كەرەستە جوانەكان بریتییە لە (گۆزە و مەركانەكانی گوڵ)، چەندە دیمەنێكی جوانە كاتێك گوڵدانەكانی ماڵ لە مەركانی كوردەواری خۆمان دەبن، كە لە خاك و خۆڵی ئەو خاكە دروست كراوە، شێوەی مەركان و گۆزەكان، لە قوڕ دروست دەكرێن، كە ئەویش كۆمەڵە خۆڵی سوور دەهێنرێ و دوای ئەوەی پاك دەكرێـتەوە، پاشان دەخرێتە سەر ئامێرێك كە قوڕەكە دەسووڕێنێ، دواتر بە دەست نەخشی بۆ دادەنرێ كە چ شێوەیەك وەربگرێ و یان چ نەخشێكی لەناو مەركانەكە دروست بكرێ، كە ئەوەش بە بیرۆكە و بەهرەوە ئەو كارە دەكرێ و كەسی تایبەتی خۆی هەیە.
Top