ماكیاژی چاو مۆدەیەكی ناسك و جوان

ماكیاژی چاو مۆدەیەكی ناسك و جوان
ماكیاژی چاوەكان، یان دانانی ماكیاژێكی ناسك و نەرم، دەبێ لە رێگەی هەڵبژاردنی شێوازەكانی ئامادەكردنی ماكیاژەكان بێ، لە كاتێكدا چاو وەك ئاوێنەیەكی جوانی خانمانە، یەكێك لە سەرەكیترین هەنگاوەكانی جوانكردنی چاوڕەش كردنە، كە بە گرنگی ماكیاژی جوانكاری چاو دادەنرێ، بۆیە دەبێ بە وریایی و جوانییەوە ئاگاداری ئەو جۆرە ماكیاژە بین تاوەكو لە نزیكەوە ماكیاژێكی ناسكمان دەست بكەوێ.
سەرەتا دەبێ چاو بەتەواوی پاك بكرێتەوە، دواتر كلی رەش بەكاردەهێنین و لە ژێرەوە و سەرەوەی چاوەكان، بە مەرجێك شێوەیەكی یەكسانیان هەبێ لە سەر برژانگەكان، واتە بە یەكسانی كلەكە دابەش بكرێ، دواتر بەكارهێنانی رەنگێكی تێكەڵی نێوان رەش و رەساسی بۆ پشت چاوەكان، ئەمەش وادەكات وەك سێبەرێك دەربكەوێت، بەمەش دەبێتە دوو رەنگ لە نزیك یەكتر و ماكیاژێكی سەرەنجڕاكێشی لێوە دەردەچێ.
Top