ئێمە گیانێكین لە دوو جەستەدا

ئێمە گیانێكین لە دوو جەستەدا
كاتێك مرۆڤ لە دایك دەبێ تووشی چەندین كێشەی جەستەیی یان جینییەكان دەبێـتەوە، ئەمەش وادەكات لە داهاتوودا تەندرووستی ئەو مرۆڤانە جێگیر نەبێ یان بە جۆرێك بێ جێگەی چارەسەری نەبێ، لە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، دوای ئەوەی جمكە منداڵێك لە دایك دەبن، هەردووكیان جەستەیان بەیەكەوەیە لە پێشەوە، تەنیا لە سینگ و سگیان بەشدارن لە جەستەی یەكتر.
ئێما و تایلۆر، ئەو دوو كچەن كە جەستەیان بەیەكەوەیە، ئەوەی سەیر بێ بە هەردووكیان تەنیا (1) دڵ و جەرگیان هەیە، ئەوەی جێگەی سەیرترە ئەوەیە كە چارەسەریان لەو تەمەنەیاندا ئاستەمە، چونكە دەبێ دووبارە دڵێك بۆ ئەوەی دیكە بچێنرێـتەوە ئەمەش مەترسی لەسەر گیانیان دروست دەكات.
Top