(فیل)یش جمكی دەبێ!

(فیل)یش جمكی دەبێ!
جمكەكان وەك دیاردەیەكی لە دایك بوون لە مرۆڤ و گیانداران روودەدەن، كەچی لە هەندێك گیانداران ئەو لایەنە بەدی ناكرێ و دەرناكەوێ، نموونە وەك گیانداری فیل، كە یەكێكە لە گیاندارە گەورەكان، تەنانەت دەتوانێ بە ئاستەم بێچووێكی ببێ، بۆیە ناكرێ دوو بێچووی جمك هەڵبگرێ بەهۆی ئەوەی بێچووی فیل كێشی زۆرە و رەنگە تووشی كاری ترسناك ببێتەوە یان ببێتە نەخۆشی و بارێكی گران لە سگی فیلەكە. لە وڵاتی تایلاند فیلێكی تەمەن (35) ساڵ، دوای ئەوەی ئاوس دەبێ، كەسیش هەستی بەوە نەدەكرد جمكی لە سگدایە، بەڵام لە دوای دانانی بێچووەكان، جمكە بێچووێكی دەبێ. ئەمەش دەبێتە دووەم حاڵەت لە جیهان لە دوای (15) ساڵ كە گیانداری فیل جمكی ببێ.
Top