شەقامەكان دەبـــــــــنە مەلەوانگە

شەقامەكان دەبـــــــــنە مەلەوانگە
باران بارین زیاتر لە رێژەی خۆی كارەسات دەخولقێنێ، لە زۆر وڵاتدا بەهۆی باران بارینی زۆرەوە ئاو ئەوەندە زۆر دەبێ كە شەقامی شارەكان وەك گۆمێكی لێ دێ. لە وڵاتی فەنزویلا دوای ئەو شەپۆڵە باران بارینەی ئەو وڵاتەی گرتەوە، بووە هۆی بەرزبوونەوەی ئاو لە گشت شۆستە و شەقامەكان نزیكەی یەك مەتر ئاو وەستابوو، گەنجێكی ئەو وڵاتە بە ناوی (میرس)، ئەو هەلەی قۆزتەوە و شەقامەكانی كردە مەلەوانگە. پڕ بە دڵی خۆی مەلەی كرد. رەنگە ئەو گەنجە هەمیشە بڵێ: "خوایە باران ببارێ..."
Top