منداڵێك چل كیلۆیە

منداڵێك چل كیلۆیە
زۆر لە منداڵان كێشیان بە پێی سروشتی گەشە ناكات و بگرە زیاتر لە رواڵەتی ئاسایی گەشە دەكات، ئەمەش یان بەهۆی نەخۆشییە، یان هۆكارێكی دیكەی هەیە، یەكێك لەو منداڵانە كە شێوەیەكی گەورە و كێشێكی زۆری هەیە، ئەو منداڵەیە كە سێ ئەوەندەی هەر منداڵێكی ئاسایی دەبێ. لە وڵاتی چین، منداڵێك لە تەمەنی دوو ساڵەییدا، بەردەوام لە گەشەكردن و قەڵەو بووندا بووە، ناوی (شینگ)ە و بەبێ ئەوەی چارەسەری بۆ بكرێ، دوای ئەوەی پشكنینی بۆ دەكرێ هیچ نەخۆشییەكی تیادا بەدی ناكرێ، ئێستا لەو تەمەنەدا كێشی چل كیلۆیە.
Top